KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


 له حه کایه‌ته کۆنه‌کانی کوردیدا هاتووه:
 ڕێویێک کۆترێکی گرت. کۆتره‌که وتی :بزانم چارێکی خۆم ناکه‌م؟ هات له رێویه‌که‌ی پرسی:
 مام رێوی، بێ قه‌ویی نه‌بی تۆ خه‌ڵکی کوێت؟  وتی : "بانه"یم. له‌گه‌ڵ وتنی "بانه" و کۆتر له ده‌می به‌ڕه‌ڵا بو فڕی!   ئینجا رێویه‌که دانی ریچ ئه‌کرده‌وه و ئه‌یوت :"ئاخ ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره ده‌ستم که‌وته‌وه، ئه‌ڵێم شارباژێریم، شارباژێری!!"