KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


کابرایێک له شار ئه‌گه‌ڕایه‌وه بۆ ماڵ، له نزیکی ئاوایی سه‌یری کرد قه‌ل فڕێکی سه‌یره. توشی شوانه‌که‌ی خۆیان بو که "بۆره"یان پێ ئه‌وت. پرسی: ئه‌رێ بۆره! ئه‌و داڵان‌گه‌ڕانه چی‌یه؟ وتی براکه ئه‌وه به سه‌ر که‌لاکی گه‌ماڵه بازه‌ی ئێوه‌وه کۆ بونه‌ته‌وه. وتی :"بۆچ گه‌ماڵه بازه تۆپی؟" وتی :"ئه‌رێ وه‌الله". وتی :"بۆچی؟". وتی :"ئه‌وه‌نده گۆشتی ماینه‌کۆڵی خواردبو!!". وتی :"بۆچ ماینه کۆڵ تۆپی؟". وتی :"ئه‌رێ وه‌الله". وتی :"بۆچی؟" وتی :"وه‌الله برا ته‌رمه‌که‌ی مراوه‌یسی کاکتیان لێ نا". وتی :" بۆچی کاکم چی لێ هات؟" وتی :" حه‌مه‌وه‌یس کوشتی!!" وتی :" له‌سه‌ر خاته‌ی خوشکت!!". وتی :"خاته‌ی خوشکم بۆچی؟". وتی :"برا بێژم چی ؟ بوختانیان پێوه‌ ئه‌کردوو!". وتی :"وه‌کێ؟". وتی :"خه‌ڵک و خوا بێژن وه‌منه‌وه!!!"