KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


ئه‌وه‌ش ده‌رده کورده!!!
به‌ڕه‌حمه‌ت بێ دوکتور شیرازی له خوا لێخۆشبو ئیحسان نوری پاشا ئه‌م په‌نده‌ی ئه‌گێڕاوه:" تا خانو و ده‌رکه‌و په‌نجه‌ره‌تان ساز نه‌کردووه، قه‌ت له‌سه‌ر ڕه‌نگی دیوار و په‌نجه‌ره، مه‌یکه‌نه شه‌ڕ." ئه‌گه‌ر ئه‌م په‌نده گوێ ڕاگیرابایه، هیچ کاتێ کورد شاهیدی شه‌ڕی برا کوژی و دوبه‌ره‌کی نه‌ده‌بو.
ده‌گێڕنه‌وه کابرایێک تفه‌نگێکی ساچمه‌ی ئه‌بێ هه‌ڵیئه‌گرێ بچێ بۆ ڕاو. ژنه‌که‌ی لێی ئه‌پرسێ :" پیاوه‌که ئه‌وه بۆ کوێ ئه‌چی؟" ئه‌ڵێ :"ئه‌چم به‌ڵکو که‌وێک بکوژم". ئه‌ڵێ :"ئه‌رێ وه‌لله بچۆ، که هێناته‌وه سنگه‌که‌ی بۆ من!!" ئه‌ڵێ :" وه‌الله نایده‌م به تۆ سنگه‌که‌ی ئه‌بێ بۆ خۆم بێ. ژنه ئه‌ڵێ :"سا وه‌الله ئه‌بێ بۆ من بێ!!. له سه‌ر ئه‌مه ئه‌بێ به شه‌ڕیان. کابرا هیچ سێ و دوی لێ ناکا تفه‌نگێک ئه‌نێ به ژنه‌که‌یه‌وه و هه‌مو له‌شی بریندار ئه‌کا.