هه‌مو ئاگادارن که کورد له هه‌ر بوارێک دا لاواز بێ، له موسیقا دا
ده‌وڵه‌مه‌نده و مخابن هێندێک هۆکاری وه‌ک بیری سۆفیگه‌ری، پله و پایه‌ی ئه‌م
هونه‌ره‌ی له لای خه‌ڵک و به تایبه‌ت ناوچه سنوریه‌کان، سوک ده‌کرد و
ئه‌وانیان به چاوه‌ش و لۆتی ده‌ناساندن.
هونه‌رمه‌ندێکی شاعیر و ده‌نگخۆشی سه‌رده‌شت ئه‌یگێڕاوه:" سه‌رده‌می شۆڕشی
ئێران ده‌گه‌ڵ چه‌ند دۆستێک چوینه شاری بانه. خۆپیشاندانێکی گه‌وره بو و منیش
گه‌رم داهاتم و وه‌سه‌ر ماشێنێک که‌وتم و ده‌ستم کرد به خوێندنی سرودی
شۆڕشگێری. له‌و کاته‌ی دا خه‌ڵک چه‌پڵه‌یان لێ ده‌دا و ئافه‌رینیان ده‌کردم،
پیاوێکی به‌ساڵاچو به‌ده‌نگێکی به‌رز و به حه‌سره‌ته‌وه وتی :" سه‌د بریا له
بانه‌ش لۆتی‌یێکی وه‌ک تۆمان بوایه!!!""
مامۆستا محه‌ممه‌دی شڵماشی نوسیویه:
دوای شۆڕشی گه‌لانی ئێران، ئیقباڵی حاجبی و ژنه‌که‌ی و فه‌رهادی کوڕی شوکروڵڵای
بابان و چه‌ند هونه‌رمه‌ندێکی تری ناو حیزبی دێمۆکڕات ، به کوردستاندا
ده‌گه‌ڕێن و کۆڕی هونه‌ری ده‌به‌ستن.
ڕۆژێک ده‌جنه هه‌واری مه‌یدان چۆغه‌ی نستان و به‌زم ساز ده‌که‌ن. پیره‌ژنێک با
ناوی پور زڵێخا هه‌ر دێت و له ژنه‌ی ئیقباڵ ڕاده‌مێنێ و له پاشان ده‌ڵێ :"
ئه‌یاڕۆ قوڕم به‌سه‌ری ئاخر زه‌مانه، ساڵان هه‌ر پیاو لۆتی بون، که‌چی ئێستا
ژنیش بوون به لۆتی!!"
|