KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


ئه‌ڵێ شه‌یتان جارێک توشی کابرایێکی کورد ده‌بێ. پێی وت نایه‌ی تۆزێ ده‌مه‌ته‌قێ بکه‌ین؟ کابرا وتی با بیکه‌یین. شه‌یات زۆر شه‌که‌ت بو، گه‌لێ سوڕابۆوه. به کابرای وت : "برا با یه‌کتر هه‌لبگرین". کابرا وتی : "باشه به‌ڵام مه‌رجه‌که‌مان چۆن بێ؟" شه‌یتان وتی:"قسه‌که‌ت باشه، تۆ من هه‌ڵگره و ده‌ست ئه‌که‌م به گۆرانی وتن، هه‌تا هه‌چ گۆرانیهک ئه‌زانم ئه‌یڵێم. که هیچ نه‌ما من دا ئه‌به‌زم تۆ سوار به، تۆش ده‌ست بکه به گۆرانی وتنی خۆت تا دوایی دێ ئه‌و وه‌خته تۆ دابه‌زه!!"
کابرا وتی :" باشه و ملی بۆ دانه‌واند و وتی وه‌ره بچۆ سه‌ر قه‌ڵاندۆشم. شه‌یتان سوار بو ده‌ستی کرد به گۆرانی وتن. ماوه‌یێک به‌م جۆره سوڕانه‌وه و ئاهه‌نگه‌کانی هه‌مو وت و پاشان وه‌ستا. کابرا وتی :" ئه‌وه بۆچ ده‌نگت نایه؟" وتی :"وه‌الله ئیتر هیچ نه‌ما" وتی :" که‌واته دابه‌زه نۆره‌ی منه"
شه‌یتان دابه‌زی و کابرا چووه سه‌ر شانی و ده‌ستی کرد به وتنی :" هه‌ی لێ لێ" هه‌ر وتی و هه‌ر نه‌بڕایه‌وه! شه‌یتان هه‌مو دنیای پێوه گه‌ڕا هه‌ر " هه‌ی لێ لێ " بو! شه‌یتان به ته‌واوی پرزه‌ی لێ بڕا، حه‌و جا ده‌وری دنیای دایه‌وه "هه‌ی لێ لێ" هه‌ر دوایی نه‌هات!! وتی :" ئه‌رێ ئه‌وه تۆ چت کرد؟ ئه‌م گۆرانیه هه‌ر دوایی نه‌هات؟؟"
کابرای کورده وتی :" له کوێته؟ ئه‌مه جارێ "هه‌ی لێ لێ یه"، " هه‌ی لۆلۆیه‌که‌ی هێشتا له دواوه‌یه!!!". شه‌یتان وتی :" کاکه! نه له من ده‌نگ و ن له تۆ ده‌نگ، وه‌ره دابه‌زه‌و بچۆ به‌ڕێ خۆته‌وه، له مه زیاتر که‌رم مه‌که، ئیشم زۆره، عاله‌م و زاڕۆڵه‌کانم بێ خاوه‌ن ماونه‌ته‌وه!!"