KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


کابرایێک ویستی ژن بێنێ، ئافره‌تێکیان بۆ دۆزیه‌وه و هێنای. که چووه لای نواڕی ئافره‌ت دانه‌چیڕه‌یه‌تی و ژان ئه‌یگرێ! کابرا توڕه بو و موی سمێڵی وه‌کو نه‌شته‌ر ڕاست بۆوه. ژنه به کابرای وت سه‌بر بگرێ تا منداڵه‌که ئه‌بێ ، ئینجا تێی بگه‌یێنێ. له پاش ئه‌وه که خوا کوڕێکی دا، شه‌وێ که ده‌وره‌یان چۆڵ بو پیاوه‌ی دانا و بۆی باس کرد :
" شام و شیراز و شیتر
 کاردو و گێلاخه و که‌نگر
 مانگێکیان ناوت بردم
 دو مانگیش ئاموشۆت کردم
 دو مانگو نیو ده‌زگیران
 دو مانگ و نیو خه‌نه به‌ندان
 نۆ ڕۆژیش زه‌ماوه‌ندت بۆ کردم."
ئه‌مه نۆ مانگ و نۆ ڕۆژه‌که! توخوا پیاوه‌که به‌س نه‌بو  شه‌یتان ئه‌م تاوانه‌ی پێ نه‌کردی خۆم و مناڵه‌که بکوژی!  که ئه‌مه‌ی وت کابرا هه‌ڵسا و په‌لاماری ده‌ستی ژنه‌ی داو ماچی کرد وتی :" به خودای ژنی زیره‌ک و عاقڵ به که‌ڵکه، ئافه‌رین ژنه‌که بۆ تۆ، که منت له‌م تاوانه گێڕایه‌وه!!!"