مامۆستا محه‌ممه‌دی شڵماشی نوسیویه:
کابرایێکی سوێسنی ده‌چێته سه‌ر سپی دارێک هه‌ڵی پهردێوێ، سپیدارهکه زۆر به‌رز
ده‌بێ، کاتێ ده‌گاته تۆقه‌سه‌ری داره‌که، بایه‌کی توند هه‌ڵده‌کا و کابرا زۆر
ده‌ترسێ، له ترسان ڕو ده‌کاته ئاسمان و ده‌ڵێ :" ئه‌ی خوای گه‌وره! ئه‌گه‌ر
ئه‌مجاره ڕزگارم بکه‌ی، شه‌رت بێ هه‌مو مه‌ڕه‌کانم بکه‌م به خێر". بایه‌که
هێندێک ئارام ده‌بێته‌وه و کابرا تۆزێک دێته خوارێ و که‌مێک ئومێد په‌یدا
ده‌کاته‌وه و ده‌ڵێ " خوایه مه‌ڕه‌کان نا، خوریه‌کان." هێندێکی دی دێته‌خوارێ و
ترسی که‌متر ده‌بێ، ده‌ڵێ :" خوریه‌کان نا، کهشکهکان. کاتێ به ته‌واوی
ده‌گاته خوارێ، به پێکه‌نینه‌وه ده‌ڵێ :"بابه تازه مه‌ڕی چی و خوری چی و که‌شکی
چی؟"
|