له سه‌ره‌خۆشی گوندێک، هێندێک ئاغاوه‌ت له مزگه‌وتی دێ کۆ ده‌بنه‌وه و مه‌لاش
قورعان ده‌خوێنێ. ئه‌گاته سوره‌تێک که ناوی پێغه‌مبه‌ره‌کانی وه‌ک ساڵح و داوود
و یونس و ئیبراهیمی تێدا ده‌بێ. ئه‌م ناوانه‌ش ناوی ئاغاکانی به‌شدار له
مزگه‌وت بو و هه‌ر یه‌که به فیزێکه‌وه ئه‌یانڕوانی‌یه قه‌ره‌خان که هیچ ناوی
له زاری مه‌لا نه‌ده‌بیسرا و له ڕاستی دا ده‌وڵه‌مه‌نتر و به‌ده‌سه‌ڵاتتر
له‌وانی تر بو. قه‌ره‌خان به توڕه‌یی له مزگه‌وت دێته ده‌ر و مه‌لا بانگ ده‌کا
و ده‌ڵێ بۆ ناوی منت نه‌هێنا. مه‌لاش ده‌زانێ چ باسه، ده‌ڵێ :" قوربان، ئه‌وانه
شیر و په‌نیر و خوری و ... داومێ بۆیه ناویانم وتن." قه‌ره‌خا ده‌ڵێ :" ده‌ی
زوکه تا ئابڕوم نه‌چووه بچۆ ژوره‌وه و ئه‌مجاره ناوی منیش بێنه، چی ده‌ڵێی بۆتی
ده‌نێرم". به‌و شێوه به‌ڵێنی به مه‌لا ده‌دا که‌شک و په‌شم و پنیری بداتێ.
مه‌لا وه‌ژور ده‌که‌وێ و قورعانه‌که ده‌کاته‌وه و ده‌ڵێ:
انه قه‌ره خانه کلبا عزیما ( واته قه‌ره‌خان سه‌گێکی گه‌وره‌یه)
یه‌کێ له‌و ناوه ده‌زانێ چ باسه و بۆ حاڵی بونی مه‌لا ده‌کۆخێ. مه‌لاش ده‌ڵێ:
ایها المتنحنح لا تنحنح، بانا قره‌خان و عدنی بکشکا و پشما و پنیرا. نصف اللی و
نصف اللک والله خیر الرازقین. ( ئه‌و که‌سه‌ی ده‌کۆخی، مه‌کۆخه، به‌ڕاستی
قه‌ره‌خان به‌ڵێنی پێداوم بۆ که‌شک و په‌شم و په‌نیر. نیوه‌ی بۆ من و نیوه‌ی بۆ
تۆ. خوا باشترین رزقده‌ره)
|