کابرایێک له گوندی "که‌س نه‌زان" له‌و سه‌رشیوی سه‌قز ئه‌بێ به میوانی ماڵێک،
پاش نوێژی شێوان نان دائه‌نرێ و نان ئه‌خۆن، چێشته‌که‌ش شله به تورش ئه‌بێ،
کابرای میوان زۆر به په‌رۆشه‌وه په‌لاماری ئه‌دا و که‌وچکی لێ ئه‌خاته کار،
ده‌می ئه‌سوتێ و نازانێ چ بکا، ئه‌گه‌ر ئه‌یتفێته‌وه پێ شه‌رمه، له ناچاری سه‌ر
به‌رز ئه‌کاته‌وه و ده‌می ئه‌کاته‌وه و سه‌یری بنمیچه‌که ئه‌کا و ئه‌ڵێ : "
ئه‌م ماڵه به چه‌ند دروستکراوه؟" کابرای خانه‌خوێ هه‌ست ئه‌کا چ باسه، ئه‌ڵێ :"
به دو فو و سه‌برێک!!!"
|