KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


کابرایێک کاتی نان خواردن خۆی به مالی خه‌ڵک دا ده‌کرد و مفته‌خۆریه‌که‌ی ته‌نگی به ناسیاو و نه‌ناسیاو هه‌ڵچنیبو. ڕۆژێک کاتی نان خواردن ده‌چێته ماڵێک و و دوای سڵاو ده‌ڵێ :" ئه‌وه چ ده‌خۆن؟" خاوه‌نماڵ به توڕه‌یی ده‌ڵێ :" چ ده‌خۆن؟ چ ده‌خۆن؟ ژه‌هریمار ده‌خۆیین" . کابرا داده‌نیشێ و ده‌ست بۆ چێشته‌که درێژ ده‌کا و ده‌ڵێ :" ده‌ک ژیانی دوای ئێوه لێم حه‌رام بێ. جا من پاش ئێوه ژیانم بۆ چییه؟"