KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


فه‌قێیه‌ک گێڕایه‌وه وتی : ساڵێک له‌و کوێستانی "بانه" زۆر سارد بو، چومه ژوری مزگه‌وته‌که بۆ نوێژ کردن. به‌یانی زو بو. مزگه‌وته‌که‌ش ئیگجار سارد بو. نوێژه‌که‌م به په‌له په‌ل کرد و چومه حوجره‌. کونێک له حوجره‌که‌دا بو ئه‌یڕوانیه ژوری مزگه‌وته‌که.
کابرایێکی ڕیش سپی هه‌بو مام وه‌سمانیان پێ ئه‌وت. ده‌ستنوێژی شۆردبو . ئاوه‌که به ڕیش و سمێلیه‌وه بوبو به زه‌نگوڵی سه‌هۆڵ. خێرا نوێژه‌که‌ی کرد و سه‌لامی دایه‌وه. منیش له کونه‌که‌وه وتم :" وه‌رمان نه‌گرت!"
کابرا سه‌یرێکی ئه‌ملا و ئه‌ولای خۆی کرد که‌س دیار نه‌بو. هه‌ستا نوێژه‌که‌ی کرد.دیسان وتم :"وه‌رمان نه‌گرت!"
سه‌یرێکی تری کرد که‌س دیار نی‌یه. زۆر سه‌ری سڕما به‌ڵام له سه‌رمانا هێزی تیا نه‌ماوه! به ناچاری هه‌ڵسا نوێژه‌که‌ی کرده‌وه، هه‌مدیسان وتم :" وه‌رمان نه‌گرت و قه‌بوڵ نه‌بو!"
هه‌ر هه‌ستا و کردی به پێڵاوه‌کانیاو بۆی ده‌رچو وتی :
" وه‌رت گرت، وه‌رت نه‌گرت چاوت ده‌ر ئه‌هات و ملت ئه‌شکا، خۆ من له سه‌رمانا زیڕه‌م کرد! وه‌رمان نه‌گرت، وه‌رمان نه‌گرت. جیکه‌نه‌یه، جیکه‌نه!. ده‌مو فلقت خواته‌وه، خۆی له ئاسمانه‌وه دانیشتوه و خه‌ڵکی کردووه به حه‌لاج!!"

ڕشته‌ی مرواری به‌رگی دوهه‌م