مامۆستا هه‌ژار له به‌غدا ماوه‌یێک له رێستورانێک که عاره‌قی ده‌فرۆشت کاری
ده‌کرد.
باسی ئه‌و سه‌رده‌م نوسیویه:
"عه‌لی عه‌زیزی خاوه‌ن ماڵ، له‌سه‌ر ته‌له‌فۆناتی ئیداره‌ی پۆلیس بو. شه‌و
دره‌نگ ته‌له‌فونی ده‌کرد.
-
که‌نگێ دێیه‌وه ماڵێ؟
-
نیه ساعه‌تی تر، ساعه‌تێکی تر، هه‌روا ده‌قیقه‌یه‌کی دیکه!
-
یانی چی ؟ تێ ناگه‌م.
-
کاکه ئاره‌ق خۆره‌کانی به‌ڕێز، ئه‌گه‌ر تازه که‌وتنه گۆرانی گوتن، ساعه‌تێک
هه‌ر ده‌مێننه‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌ستیان کرد به قنگ بادان و چه‌قه‌نه لێدان، دیاره
نیو ساعه‌تێکی ماوه، ئه‌گه‌ر بێ هێز که‌وتن و ده‌ستیان به سمێڵ ماچ کردنی
یه‌کتر کرد، هه‌ر بینا ڕۆیشتن!!
ئه‌مجا عه‌لی له ته‌له‌فۆنی شه‌وانه‌ی دا ده‌یپرسی:"گۆرانی‌یه؟ یان قنگ بادان؟
یان سمێڵ ماچ کردن؟!"
چێشتی مجێو‌ر |