مه‌لایێک بۆ حه‌ج ئه‌چو، له وڵاتی شامهدا له‌گه‌ڵ گاورێک بون نه هاوڕێ(که
ئه‌و ئه‌چو بۆ حه‌ڵه‌ب) شه‌وێ پێکه‌وه دانیشتبون. گاوره‌که ده‌ستی برد قاپێکی
ده‌رهێنا و ده‌ستی کرد به عه‌ره‌ق خواردنه‌وه، پیالهیهکیشی تێکرد و دایه
ده‌ست مه‌لاکه. مه‌لا بێ قسه وه‌ری گرت! ئینجا گاوره‌که وتی :" قوربان ئه‌مه
عه‌ره‌قێکی چاکه!" مه‌لا وتی :"به چیا ئه‌زانی؟" وتی :"قوربان، پیاوه‌که‌ی خۆمم
نارده بازار وتی له جولهکهیهکم کڕیوه، جوهش سوێندی خواردووه که عه‌ره‌قێکی
کۆنه و هیچ شتێکی تری تێکه‌ڵاو نه‌کراوه."
مامۆستا که ئه‌مه‌ی بیست، خێرا پیالهکهی نا به سه‌ره‌وه‌و چۆڕ بڕی لێ کرد،
وتی :" تۆ که‌ری! ئێمه که باسی حدیث ئه‌که‌یین ، ئه‌ڵێین له تابعینه‌وه و
تانعین له اصحابهوهو اصحاب له پێغه‌مبه‌ره‌وه. ئێسته من چۆن بڕوا ئه‌که‌م که
گاورێک له پیاوه‌که‌یه‌وه و پیاوه‌که‌ی له جولهکهیهوه قسه بگێڕێته‌وه؟ بڕوا
بکه له به‌ر ئه‌وه خواردمه‌وه که ڕێگه‌ی قسه گێڕانه‌وه‌که‌م به‌لاوه به هێز و
باش نه‌بو!!"
|