KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


جارێک مفتی زه‌هاوی (شاعیری به‌ناوبانگی زمانی عه‌ڕه‌بی که کورد بووه) له به‌غدا له لای والی دائه‌نیشێ و له ته‌نیشتییه‌وه ئه‌بێ و سه‌رینێک له به‌ینیانا ئه‌بێ. له‌و و‌خته‌دا یه‌کێک له کوردێک ئه‌به‌نه لای والی و والی توڕه ئه‌بێ و ئه‌ڵێ :" بریا ئه‌مزانی به‌ینی کورد و که‌ر چه‌نده؟!!" خێرا مفتی زه‌هاوی هه‌ڵئه‌داتێ و ئه‌ڵێ :" ته‌نها سه‌رینێکه!!". والی که لا ئه‌داته‌وه زۆر شه‌رمه‌زار ئه‌بێ و داوای لێ‌بوردنی لێ ئه‌کا.