KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


مامۆستا هه‌ژار ئه‌گێڕێته‌وه :
  مام که‌ریم لێی پرسیم : باران چۆن ئه‌بارێ؟ ئێژن هه‌ور له به‌حره‌وه ئاو هه‌ل ئه‌مژێ.
خۆم لێ کرده به پسپۆر و باسی باران بارینم بۆ کرد، بۆ نمونه‌ش ده‌وریه‌که‌م به سه‌ر هه‌ڵمی که‌تری داگرت و ئاوی لێ ده‌چۆڕا و گوتم :..... ئاوا."
مام که‌ریم وتی :" هه‌ی گوی وه‌قه‌ور باوک ئه‌و که‌سه ئه‌مه‌ی وتوه!! ئه‌مه قسه‌ی کافرانه!! سا من له مه‌لام شنه‌فتگه له قورحانا ئێژێ : مه‌لایه‌که‌تێکی وه‌قای مێشوله، وه قامچی هه‌وره‌کان پێش خۆی ئه‌دا، وه‌ک گاگه‌ل ئه‌یان باته سه‌ر به‌حر. هێنده ئاو ئه‌خۆنه‌وه تا ورگیان ئه‌ماسێ. ئه‌یان هێرێتۆ. وه قامچی لێیان ئه‌دا که بوارن. تۆ نازانی هه‌وره تریشقه چیه؟ قامچی مه‌لایه‌که مێشوله‌یه‌که‌یه!!!"