KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


و‌ه‌کی ده‌گێڕنه‌ره، شێخی بورهان، شێخێکی که‌م وێنه بووه و دیاری و مریدی داوه به خانه‌قا و ده‌وڵه‌مه‌ند و فه‌قیری وه‌ک یه‌ک چاو لێ کردووه.
کابرایێکی پشتێند زل ده‌ڕواته لای شێخ و سڵاو ده‌کا. شێخیش له وه‌ڵامدا ده‌ڵێ :" عه‌له‌یکه‌سه‌لام پشتێند، ماندو نه‌بی پشتێند، به‌خێرێی پشتێند ، دانیشه پشتێند و..." ئه‌ما وا ده‌کا کابرا پشتێندی زل نه‌به‌ستێته‌وه.
کاک قادری فه‌تتاحی قازی نوسیویه:"له بابم بیست جارێکی عه‌بدول که‌ریمی موشیر توججار، بابی میرزا عه‌زیزی موشیری، عه‌رزی شێخی بورهان ده‌کا: قوربان! ئاتابڵاغی به سه‌ر خانه‌قایه‌وه، وا چاکتره بیکڕی.
شێخ ده‌ڵێ : عه‌بدول که‌ریم! ئه‌وه چ قسه‌یه‌که ده‌یکه‌ی؟ ئه‌گه‌ر وا بێ ده‌بێ ته‌واوی دنیایه بکڕم چونکه هه‌مو دنیا به‌سه‌ر یه‌که‌وه‌یه!!!"