مامۆستا
محه‌مه‌د شلماشی نوسیویه:
" سه‌ید ڕه‌شید، یه‌کێ له مورید و سۆفیه ناسراوه‌کانی شێخی بورهان،
زۆر نوکته باز و له‌تیفه گۆ و قسه‌خۆش بو. له‌و کاته‌دا که له سابلاغ
فه‌قێ ده‌بێ و له مزگه‌وتی ڕۆسته‌م به‌گ، له لای زانای به‌ناوبانگ مه‌لا
حوسێنی سه‌قزی ده‌خوێنێ،میرزا حاجی قادر ناوێک ده‌چێ بۆ موسکۆ. سه‌ید
ڕه‌شید و مه‌لا عه‌زیز داوای ساعه‌تی لێ ده‌که‌ن و پاره‌که‌شی
ده‌ده‌نێ.پاش به‌ینێک، حاجی دو ساعه‌ت دێنێ. یه‌کیان قاپ ڕه‌ش و
ئه‌ویکه‌یان قاپ سپی. سه‌ید دڵی چوبووه سه‌ر قاپ سپیه‌که به‌ڵام هه‌ردوک
ساعه‌ت ده‌خه‌نه ناو گۆریێکهوه و به قورعه ، قاپ ڕه‌ش وه‌به‌ر سه‌ید
ده‌که‌وێ. ئه‌ویش ئه‌و چوار خشتهکیه دا ده‌نێ:
بابه حاجی که سه‌رم بێ به فیدای چاوی گه‌شی
دو عه‌ده‌د ساعه‌تی هێنابو به بێ غه‌ل و غه‌شی
ئه‌من و کاکی سه‌قزی هه‌ر یه‌که ده‌ستێکمان برد
که‌چی ئیوی به سپی هاته ده‌ر ئیمن به ڕه‌شی!!!"
|