شێخ الاسلامی سه‌رده‌شت، پیاوێکی قسه خۆش و ده‌ستکورت بو.دۆستی پێشه‌وا
قازی محه‌ممه‌د بو. جارێک له سابلاغ ده‌چێته مه‌جلیسی پێشه‌وا. له‌و کاته
دا ئاغاوه‌ت و پیاو ماقوڵی سابڵا‌غ و ده‌وروبه‌ری زۆر له خزمه‌تدا ده‌بن.
له ناوه‌ڕاستی قسان‌دا، باسی داهاتی ساڵانه‌ی خۆیان ده‌که‌ن. یه‌کیان ده‌ڵێ
: " ئه‌وساڵ فڵان باغم به‌وه‌نده داوه به ئیجاره" و یه‌کی دیکه
ده‌ڵێ:"واریداتی فڵان مڵکم ئه‌وه‌نده بووه" و یه‌کی تر ده‌ڵێ :" داهاتی
ئه‌وساڵم زۆر نه‌بووه" و هه‌ر یه‌ک به جۆرێک باسی حاسڵاتی خۆیان ده‌که‌ن.
پێشه‌وا ده‌یزانی شێخ الاسلام زۆر ده‌ست کورته و ده‌ڵێ :" ئه‌ی شێخ تۆ بۆ
باسی خۆت ناکه‌ی؟"
شێخ الاسلام له وه‌ڵامدا ده‌ڵێ :" قوربان! ما به تماشای جهان
آمده‌ایم!!!(واته ئێمه بۆ ته‌ماشای جیهان هاتویین)"
پێشه‌وا له مه‌به‌ستی شێخ السلام ده‌گات، به‌ڵام هێندێک له کۆڕه‌که نازانن
مه‌به‌ست چی‌یه.
پێشه‌وا ده‌ڵێ :" شێخ الاسلام !!! هه‌تا باربویه‌کی باشت نه‌که‌ن، پێیان
مه‌ڵێ". ده‌ڵێن :" چ ده‌ڵێی حازرین و شێعره‌که ته‌واو که"
شێخ الاسلام ڕو ده‌کاته پێشه‌وا و ده‌ڵێ :" قوربان ئیجازه هه‌یه؟" پێشه‌وا
پێده‌که‌نێ و ده‌ڵێ :" به‌ڵێ"
ئینجا شێخ الاسلام شێعره‌که به ته‌واوی ده‌خوێنێته‌وه و ده‌ڵێ :
" دولت به سگان داده و نعمت به خران پس ما به تماشای جهان آمده‌ایم "
(ده‌وڵه‌تت داوه به سه‌گ و نێعمه‌ت به که‌ران، که وایه ئێمه بۆ ته‌ماشای
جیهان هاتویین)
خه‌ڵکه‌که هه‌مو پێده‌که‌نن و پار‌ه‌یێکی باشی بۆ کۆ ده‌که‌نه‌وه.
|