له چیرۆکی کوردی دایه:
جارێک کابرایێک سه‌یری کرد وا شتێکی هه‌ر زۆر زۆر زل له‌و ده‌شته پێیه‌کی
له ڕۆژهه‌ڵات و پێیێکی تری له ژۆژئاوا و سه‌ری له ئاسمان توند بووه.
ده‌هۆڵێکی له ملایه. ئه‌وه‌نده زله به ته‌واوی به‌ری رۆژی گرتووه و دنیای
کردووه به تاریکستان. دو گۆچانی به ده‌سته‌وه و چاوه‌ڕی وه‌ستاوه تاکو له
ده‌هۆڵ بدا.
کابرا لێی پرسی تۆ چیت و ئیشت چییه؟
وتی:" وه‌الله برا من مه‌لاییکه‌م، له سه‌ره‌تای دنیاوه لێره وه‌ستاوم و
به‌م ده‌هۆڵه‌وه بۆ ئه‌وه ئه‌گه‌ر مه‌لایێک شتێکی دا به یه‌کێ، له
ده‌هۆڵه‌که بده‌م بۆ ئه‌وه مه‌لایه‌که‌ی ئاسمان و گیانله‌به‌ری سه‌ر زه‌وی
هه‌مو تێ بگه‌ن!!!"
کابرا پرسی :" توخوا تا ئێسته چه‌ند هه‌زار میلیۆن جار لێت داوه؟"
وتی :" وه‌الله ئه‌گه‌ر ئه‌مه لێ‌ده‌م ، ئه‌مه یه‌ک!!!"
|