له قسه‌ی گوێ ئاگردانی کوردییه ئه‌ڵێ:
جارێک مشکه‌کان کۆ بونه‌وه وتیان ئه‌مه چ حاڵێکه ئێمه هه‌مانه به ده‌ست
پشیله‌وه؟ ئه‌گه‌ر ئێمه هه‌زار بین، هه‌ر له‌گه‌ڵ پشیله‌یه‌کمان لێ په‌یدا
بو، به‌م لا و به‌ولا ڵاڵ و پاڵ لێمان ئه‌خا و هیچمان له‌گه‌ڵی پێ ناکرێ.
با ئیشێکی وا بکه‌یین به‌ڵکو تۆزێ له خه‌می رزگار ببین.
له‌م ڕووه‌وه هه‌ر یه‌که‌یان قسه‌یه‌کیان ئه‌کرد و هه‌ر که‌سه‌یان
ڕاوێژێکی ئه‌کرد، له ئه‌نجاما هاتنه سه‌ر ئه‌وه وتیان بێنین زه‌نگێک
بکه‌ینه مل پشیله، هه‌ر که جوڵایه‌وه و ویستی بێت به‌لامانا زه‌نگه‌که
ده‌نگی دێت ئه‌و وه‌خته هه‌ریه‌که به‌لایه‌کا ڕائهکهیین. هه‌مو ئه‌م
قسه‌یان په‌سه‌ند کرد و وتیان قسه‌ی چاکه و له سه‌ر ئه‌مه بڕیاریاندا و
وتیان ئیتر له به‌ڵای، بێ وه‌ی ئه‌بین. له‌سه‌ر ئه‌مه مانه‌وه . ته‌نها
مایه‌وه سه‌ر ئه‌وه که کێ بچێت ئه‌م زه‌نگه بکاته مل پشیله!! که گه‌ییشته
ئێره، ئیتر هه‌مو ئاشبه‌تاڵیان کرد و بڵاو بونه‌وه.!!!
|