KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


جان دیویی فیلسوف و ده‌رونناسی ئه‌مریکایی خاوه‌نی ڕێبازی پراگماتیسم یان گرینگایه‌تی کرده‌وه‌یه. هۆکاری ڕوانگه فه‌لسه‌فی‌یه‌که‌ی ، ئه‌م به‌سه‌رهاته‌یه:
"خاوه‌نی پێنج کوڕی هار بو، هۆده‌که‌ی له ژێر حه‌مامه‌وه بو. رۆژێک له کاتی خوێندنه‌وه‌دا هه‌ستی کرد دلۆپ دلۆپ ئاو
وه پشتی ده‌که‌وێ. زو خۆی گه‌یانده سه‌رێ و دیتی ته‌شتی حه‌مام پڕه له ئاو و ڕیزێک به‌له‌می منداڵانه‌ی تێدا.
کوڕه بچوکه‌که‌ی هه‌وڵی ده‌دا نه‌هێڵێ ئاو زۆرتر بڕژێ ، به‌ڵام پێی نه‌ده‌کرا. تا باوکی درگای کرده‌وه، کوڕه‌که‌ی هاواری کرد:" باوکه، به‌حس مه‌که، چاره‌یێک بدۆزه‌وه"
ده‌توانین بڵێیین کورته‌ی فه‌لسه‌فه‌ی دیو :" به‌حس مه‌که، چاره‌یێک بدۆزه‌وه" یه.