روزمینی موسیقاری به‌ناوبانگی ئیتالی ئاگادارکرایه‌وه که هێندێک له
لایه‌نگرانی ده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌و ده‌یانهه‌وێ پ‌یکه‌رێکی لێ سازکه‌ن. له
یه‌کێکی پرسی ئه‌م کاره چه‌ندی خه‌رج تێ ده‌چێ؟ وتی : ده میلیۆن فرانک.
رۆزمینی وتی: خۆم حازرم به پێنج میلیۆن فرانک، له هه‌ر شوێنێکی ده‌ڵێن تا
کاتی مردنم ڕاوه‌ستم.
ئه‌م نه‌قڵه وه‌بیر خوالێ خۆشبو مامۆستا مه‌لا غه‌فوری ده‌بباغیم
ده‌خاته‌وه. مامۆستا له‌و په‌ڕی هه‌ژاری ده‌ژیا. زۆر جار ئه‌یوت : ئه‌گه‌ر
قه‌راره دوای مردنم شتێکم بۆ ساز که‌ن، ئێستا پاره‌که‌ییم بده‌نێ تاکو
ژیانمی پێ به‌ڕێوه ببه‌م. ( مامۆستا زۆر خۆشبین بو. وه‌یده‌زانی لانی که‌م
دوای مردنی، په‌یکه‌ری لێ ساز ده‌کرێ یان ڕێزی لێ ده‌گیرێ، به‌ڵام
مه‌خابن)
|