حه‌مه‌ی سان ئه‌حمه‌د هه‌بو له‌و هه‌ورامانه، هه‌ندێ جار ئه‌یکرده
ئه‌م به‌ره‌وه مه‌ڕ و شتی ئه‌دزی و ئه‌چۆوه. که ئه‌چۆوه، مه‌ڕه‌کانی سه‌ر
ئه‌بڕی و ئه‌یبه‌شیه‌وه به خه‌ڵکا. خه‌ڵکه‌که‌ش ئه‌یانزانی ئه‌مه هی
دزیه‌تی‌یه.
ئه‌یانوت :"ئه‌مه چ مه‌عنایێکی تێدایه تۆ مه‌ڕ ئه‌دزی و ئه‌یبه‌شیه‌وه؟"
ئه‌یوت :" ئێوه نازانن، خێری به‌خشینه‌وه‌که‌ی له‌گه‌ڵ گوناحی دزیه‌که‌دا
به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌ستێ، له‌م ناوه‌دا منیش پێست و ڕیخۆڵه و دوگه‌که‌م ده‌ست
ئه‌که‌وێ و به قازانج بۆم ئه‌مێنێته‌وه!!!"
|