KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


ساڵی 1963، خرۆشچۆف سه‌رۆک وه‌زیری شۆڕه‌وی(سۆڤیێت)، دوای دیتنی پێشانگایێکی هونه‌ری، هێرشی توندی کرده سه‌ر هونه‌ری نوێ و هونه‌رمه‌ندانی شێوازی نوێ. له به‌شێک له وته‌کانی دا وتی: " له بریتانیا ده‌گه‌ڵ ئیدێن گه‌یشتینه ڕێککه‌وتنێکی فکری. ئیدێن تابلۆیێکی نیشان دام و پرسی پێم جوانه؟ وتم لێی تێ ناگه‌م. وتی منیش هه‌ر وا. دوایی له‌سه‌ر پیکاسۆ پرسیاری کرد. وتم له‌ویش ناگه‌م . وتی منیش".
به‌و شێوه‌یه دو ڕێبه‌ری ئۆردوگای کۆمۆنیستی و کاپیتالیستی لانی که‌م له یه‌ک شت دا هاوبیر بون.