KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


ده‌نگ وایه که دو مه‌لایه‌که له سه‌ر شانی ڕاست و چه‌پی هه‌مو که‌س هه‌یه. هی لای ڕاست چاکه ئه‌نوسێ و هی لای چه‌پ، خراپه. ئه‌وه‌ته له ئاخری نوێژ لا ئه‌که‌نه‌وه به لای ڕاسته‌وه و ئه‌ڵێن :"السلام علیکم و رحمة الله و برکاته"
لاله سه‌رحه‌د نوێژی ئه‌کرد. کاتێ که به لای ڕاستا سه‌لامی ئه‌کرد ئه‌یوت :" سڵاوه‌له‌ی فره له قه‌یتول (ناوی کوڕه‌که‌ی) خۆشه‌ویستتر" که لای ئه‌کرده‌وه به لای چه‌پا بۆ سه‌لام دانه‌وه ئه‌یوت :" بڕۆ فره بێ‌فه‌ڕه‌ی نه‌گریسه، گۆڕت گوم که!"