KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


شا عه‌بباس بیستبوی میرئه‌بۆلقاسم فندرێسکی، شاعیری سه‌رده‌م، له گه‌وره‌ پیاوان و پیاو ماقوڵان خۆ دور ئه‌خاته‌وه  و ده‌گه‌ڵ که‌سانی ئاسایی هات و چۆ ده‌کا. ڕۆژێک پێی وت:
"میر! بیستومه هێندێک له زانایان ده‌گه‌ڵ  ناکه‌سان و لاته‌کان هاوده‌من و له قاوه‌خانه‌کان سه‌یری یاری ناجوان ده‌که‌ن"
میر ئه‌بۆلقام ده‌ست به‌ جێ وتی:" قوربان! درۆیان عه‌رز کردوی. من هه‌مو کاتم ده‌گه‌ڵ جه‌ماعه‌تی ناکه‌س و لات ده‌به‌مه سه‌ر به‌ڵام تاکو ئێستا چاوم به هیچ کام له زانایان نه‌که‌وتووه."