KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


لۆرد گلادستۆن، سه‌رۆک وه‌زیری بریتانیا، سه‌ردانی عه‌نتیکه‌ فرۆشیێکی کرد. تابڵۆیێکی به دڵ بو که ڕه‌سمی پیاوێک به جل و به‌رگی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاستی له‌سه‌ر کێشرابو. نرخه‌که‌ی پرسی به‌ڵام له‌به‌ر گران بونه‌که‌ی نه‌یکڕی.
چه‌ند ڕۆژ دواتر ، له ماڵی دۆستێکی ئه‌و تابلۆیه‌ی چاو پێ که‌وت. خاوه‌نماڵ ده‌ستی بۆ تابڵۆکه ڕاداشت و وتی:" ئه‌مه ڕه‌سمی یه‌کێ له باپیره‌گه‌وره‌کانمه.

گلادستۆن به پێکه‌نینه‌وه وتی :" ئه‌گه‌ر ئه‌و تابڵۆیه هێندێک هه‌رزانتر بایه، ده‌بو به‌ ڕه‌سمی باپیره گه‌وره‌ی من و له ماڵه‌که‌م هه‌ڵده‌واسترا.