KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


یه‌کێ له‌و ده‌ردانه‌ی کورد پێوه‌وه ناڵاندویه‌تی، نه‌زانی یه که به داخه‌وه ته‌عه‌سسوب(ده‌مارگرژی) به دوای خۆیدا دێنێ. جا ئه‌مه لایه‌نی ئایینی و عه‌شیره‌یی و سیاسیش ده‌گرێته‌وه. خۆشه‌ویستێک ده‌یگێڕاوه :
ڕۆیشتین سه‌ردانی شێخێک بکه‌یین. ئێمه‌یان ئه‌ناسی و یه‌کسه‌ر بردیانینه دیوی شیخ. گۆش تا گۆش خه‌ڵکی لێ بو. جه‌ماعه‌تێکی زۆر له ده‌ره‌وه چاوه‌ڕوان بون بێنه لای شێخ به‌ڵام نه‌ده‌کرا.
شێخ کاری ئاوده‌ستی هه‌بو. هه‌ر وه‌ده‌ر که‌وت تا بگاته ئه‌وبه‌ری حه‌سار، خه‌ڵک وه‌دوای که‌وتبون و تاکو ئاوده‌ست به‌ڕێیان کرد. ئه‌وانه‌ی زۆر به‌خته‌وه‌ر بون گوێیان به درگای ئاوده‌سته‌وه ده‌نا. له‌وکاته‌دا ئه‌گه‌ر شێخ د‌ه‌نگێکی لێوه ئه‌هات ئه‌یانوت :
" ئه‌ی به ناو مه‌شکه‌که‌مان بۆ خێر و به‌ره‌که‌ت!!!"