کابرایێک بۆ یه‌که‌م جار چاوی به بیبه‌ر ده‌که‌وێ. وا ده‌زانێ شتێکه وه‌ک
خه‌یار و گورج چه‌ند کیلۆیێک ده‌کڕێ.
به ئیشتیا داده‌نیشێ و یه‌کی به ده‌سته‌وه ده‌گرێ و قهمپاڵهیێکی لێ
ده‌دا. بیبهرێش هێند تیژ بو فرمێسکی به چاوی کڕیار هێنایه خوارێ. بۆی
نه‌ده‌خورا و پێشی حه‌یف بو فڕێی دا. ملی له خواردن نا و نه یه‌ک نه دو و.
دۆستێکی کابرای دی و پرسی چ باسه. وتی:" لێم گه‌ڕێ! پوڵم پێ داوه و جه‌رگم
سوتاوه"
ده‌ڵێن کابرایێکیش برسی بو.. چو بۆ نانه‌واخانه و داوای کیلۆیێک نانی کرد.
له کاتی کێشانی ناندا و قسه‌ی کڕیار و فرۆشیار، بۆقێک (قۆرواق) خۆی خسته
ناو نانه‌کان! کابراش پاره‌ی دا و هاته ده‌ر و زو نانه‌که‌ی کرده بابۆڵهو
ده‌ستی کرد به خواردن. هه‌ستی کرد شتێک له نانهکهدایه. وتی :" خۆ
مهبزو. جیق پکه‌ی، پیق بکه‌ی، پوڵم پێت داگه هه‌ر ئه‌تخۆم"!!!
|