پیره‌ژنێک "گوڵاو" ناو ، کچێک به ناوی "ئامه" و کوڕیکی به ناوی "مامه‌ند"
ده‌بێ ، بار ده‌که‌ن
و له موکریان ده‌گیرسێنه‌وه. دایکه کوڕه‌ی
وه‌ره‌ز کردبو هێندی لێ بپرسێ چ باسه. رۆژێک کوڕ دێته‌وه و دایکی ده‌ست له
هه‌ویر و "ئامه"ش له‌و لا دانیشتووه. دیسان ده‌پرسێ کوڕم چ باسه؟ کوڕه‌ش
وتی : وه‌ڵا دایه ئیمڕۆ عه‌زیزخانی سه‌ردار فه‌رمانی ده‌رکردووه ژنی بێ
مێرد نه‌مێنێ و هه‌مو مێرد بکه‌ن ئه‌ویش به‌و شێوه که ژنی پیر بدرێ به کوڕی
گه‌نج و ژنی جوانیش بدرێ به پیاوی پیر!
که ئه‌مه‌ی گوت، "ئامه"ی خوشکی 'جرت'ێکی که‌ند و وتی چۆن وا ده‌بێ؟
دایه پیره به ده‌م هه‌ویر شێلانه‌وه وتی :
"جرت و مرتی پێ ناوێ
ئامه‌ی کچی گوڵاوێ
ئه‌تۆ ده‌که‌ی جرتانێ ئه‌من ده‌که‌م گه‌مانێ !
تۆ چاتری ده‌زانی یا سه‌رداری بۆکانی؟
ئه‌و قسه‌یه‌ی ئه‌و کردی
ئه‌یگێڕێته‌وه مامه‌ندی
به ئایه‌ت و به قورعان
به چاوه‌که‌ی عه‌زیزخان
بڕیاری وی دراوه
که‌س نایگێڕێته دواوه "!!!
|