KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


تازه مه‌لایێک رێی ده‌که‌وێته گوندێک، مه‌لای به‌ساڵاچوی گوند ترسی لێ ده‌نیشێ که هاتنی تازه مه‌لا جێی پی لێژ کا و خه‌ڵک له نه‌زانی مه‌لا بگه‌ن. ده‌ست به‌جێ خه‌ڵکی له مزگه‌وت کۆ کرده‌وه و به رو خۆشیێکی ته‌واوه‌وه پێی گوت: من بڕوایێکی ئه‌وتۆم به تازه مه‌لاکان نی‌یه و پێم وایه شتێکی وا له حوجره‌کان فێر نابن. ئه‌وه‌تا خه‌ڵکینه خۆتان شاهید بن. ئا وه‌ره بۆم بنوسه 'مار' !. تازه مه‌لا نوسی 'مار'. مه‌لای گوند به پێکه‌نینه‌وه وتی : نه‌مگوت هیچ نازانی. پڕی دایه‌ قه‌ڵه‌م و ڕه‌سمی مارێکی کێشایه‌وه و به خه‌ڵکی وت خۆتان شایه‌د بن  ئه‌وه ماره یان ئه‌وه.
خه‌ڵکی نه‌خوێنده‌واریش ده‌ستیان بۆ ڕه‌سمی ماره‌که ده‌برد و ده‌یانگوت ئه‌شه‌ده‌مبیللا ئه‌وه ماره. ئه‌لحه‌مدولیللا مه‌لاکه‌مان زۆر زانایه!!! . به‌و شێوه تازه مه‌لا هه‌ر نه‌یتوانی پشوێکیش بدا و ناچار دێی جێ هێشت.