KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


مه‌لا له کۆڕێکا وه‌عزی ئه‌دا. وتی : کاتێ که حه‌زره‌تی ئیبڕاهیم هات حه‌زره‌تی ئیسماعیلی کوڕی سه‌ر ببڕێ، هه‌رچی مه‌لایه‌که هه‌بو که‌وتنه پاڕانه‌وه و پاشان خوا به‌رانێکی نارد بۆ حه‌زره‌تی ئیبڕاهیم و له‌باتی حه‌زره‌تی ئیسماعیل کردی به قوربانی. جا ئێسته هه‌رکه‌س قوربانی بکا، وه‌کو ئه‌و قوربانیه‌ی حه‌زره‌تی ئیبڕاهیم وایه.
کابرایێک له کۆڕی وه‌عزه‌که دانیشتبو هه‌ستا و وتی: مامۆستا! ئه‌وه تۆ ئێژی چی؟ خوا ئه‌و گشت مه‌لایه‌که‌یه که‌وتنه پاڕانه‌وه تا به‌رانێکی له ده‌س بوه‌وه، ئێسته من وه قسه‌ی ده‌مه‌ڵپچرڕاوێکی وه‌کو تۆ تێرام ئه‌و مه‌ڕه په‌ره فره‌خاسه‌م ئه‌که‌م وه قوروانی!!! ده ..... دایک ئه‌و که‌سه‌وه وه گوێت بکا!!!"        ڕشته‌ی مرواری