KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بانی له‌سه‌ر ئه‌و شێعر و هه‌جوانه‌ی ده‌ینوسین، گه‌لێک نه‌یاری هه‌بون.ڕۆژێک پیلانی بۆ داده‌ڕێژن که ئابڕوی شێخ له ناو خه‌ڵکا ببه‌ن و بیسه‌لمێنن که شێخ کرده‌وه‌ی وه‌ک شێعره‌کانیه‌تی. ئه‌م کاره به کوڕێک ده‌سپێرن. شێخ ، بێخه‌به‌ر ده‌چێته قاوه‌خانه وله‌ناکاو کوڕ دێت و به ده‌نگێکی به‌رز ده‌ڵی :
" شێخ ! ئه‌وه بۆ دوێنێ وه‌دوام که‌وتبوی و یه‌خه‌ی منت گرت و ده‌ته‌ویست .....، منیش نه‌مهێشت و هه‌ڵاتم؟"
 شێخیش له‌سه‌ره‌خۆ وتی :" یه‌خه‌گرتنه‌که‌م له‌بیره به‌ڵام نه‌هێشتن و هه‌ڵاتنه‌که‌تم وه بیر نایا !!!!"