KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


له‌ چێشتی مجێوری مامۆستا هه‌ژار، باسی حاجی مه‌لا ڕه‌حمانی شه‌ره‌فکه‌ندی کراوه که ڕیشێکی چوار په‌نجه‌یی هه‌بو ، قسه خۆش بو  و ته‌کیه که‌لامی " وه‌نه‌کێ بابه‌لێ" بو.
ڕۆژێک کۆمه‌ڵێک لێی کۆببونه‌وه. سۆفیه‌کی ڕیش پانی مل ئه‌ستور دڕی به خه‌ڵکه‌دا و خۆی گه‌یانده حاجی مه‌لا و گوتی :"حاجی مامۆستا! ئه‌رێ به شه‌رع ڕدێن خێری زۆره؟"
فه‌رموی :"وه‌نه‌کێ بابه‌لێ! ئه‌رێ وه‌ڵڵا ڕدێن ئه‌وه‌نده باشه هه‌ر نه‌بێته‌وه. تۆ بڕوانه من له‌وه‌تا ئه‌م ڕدێنه‌م هێشتۆته‌وه ......م حه‌ساوه‌ته‌وه، جاران هه‌ر ده‌یانگوت له .....ێی به‌م ، ئێستا ده‌ڵێن های له ڕدێنی به‌م!!"