KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


شیخ جه‌لالی برای شێخ نه‌جیبی قه‌ره‌داغی ئێواره‌یه‌کی مانگی ڕه‌مه‌زان له سوله‌یمانی له مزگه‌وته‌که‌ی خۆیا وه‌عزی ئه‌داو له لایه‌ن خراپه‌ی عه‌ره‌ق خواردنه‌وه‌وه قسه‌ی ئه‌کرد. ئه‌یوت :" هه‌ر که‌سێ به سه‌رخۆشی بمرێ و به سه‌رخۆشی کفن بکرێ و به سه‌رخۆشی بنرێته قه‌بره‌وه" تا هات ئه‌ویتری ته‌واو کا، عه‌زیز به‌گ هه‌ستا وتی :" به‌خوا یا شێخ! ئه‌وه عه‌ره‌قێکه هه‌رقاپێکی سه‌د ڕوپیه دێنێ!!!"