KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


کابرایێک هه‌بو "حاجیاڵی" ناو بو، خه‌ڵکی ئه‌و وڵاتی باڵه‌کایه‌تیه بو، هه‌ژار که‌وتبو به هه‌ژاری که‌وتبووه سابڵاخ. به ئێواران ئه‌چو له مزگه‌وته‌کانا ده‌سته‌سڕێکی ڕائه‌خست و به دیاریه‌وه دائه‌نیشت بۆ ئه‌وه شتێکی بۆ بخه‌نه سه‌ر. له ئاخرا فێر ببو به مزگه‌وتی سور، هه‌مو نوێژی شێوان بۆ وێ ئه‌چو ، ده‌سته‌سڕه‌که‌ی ڕائه‌خست و له‌به‌ر خۆیه‌وه ئه‌یوت:
" حاجیاڵیمه، باڵه‌کیمه، ژن‌مردیمه، په‌ک که‌تیمه. یه‌کێ به‌خێرا بابی پیره‌داکێ، پیر خوشکێکی هه‌بێ وێم دا حه‌وپشتی ده‌چێته به‌حه‌شتێ!!!"