KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


ئاغایێک ڕێی ده‌که‌وێته گوندێکی هه‌ژار. ناچار شه‌و ده‌چێته ماڵی وه‌رزێرێک. هۆده‌یێکی سارد و بێ نوێن و بان. ئاغا ده‌ڵی :"په‌تو(به‌تانی)یێکم بۆ بێنه بخه‌وم".
ده‌ڵێ :"خه‌جاڵه‌ت خۆم نیمانه"
ئاغا ده‌ڵی :" ئه‌دی فه‌ڕشێک، ڕاخه‌رێک بێنه پێم داده ".
ده‌ڵێ :"ڕوسیا خۆم نیمه. به‌ڵام کورتانی که‌ره‌که‌م لێره‌یه‌، ده‌ڵێی بۆت بێنم"
ئاغا به توڕه‌ییه‌وه ده‌ڵێ :" ده‌مت داخه، چۆن شتی وا ده‌ڵێی؟ کورتان بۆ بابت دانێ. برۆ هیچم ناوێ"
کات تێپه‌ڕ ده‌بێ و ئاغا له سه‌رمان خه‌وی لێ‌ناکه‌وی. هاوار ده‌کا :"مردم له سه‌رمان، چ دێنی بێنه به‌ڵام ناوی مه‌هێنه"