KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


که‌ڵک وه‌رگرتن له نه‌زانینی خه‌ڵک و به تایبه‌تی هه‌ستی ئایینی، یێکێک له کرده‌وه‌ دزێوه‌کانی هێزه‌کانی کۆنه پارێز بووه و هه‌یه.
 له سه‌رده‌می مه‌شروطه، ئه‌و کاته‌ی قوتابخانه‌ کرانه‌وه و خه‌ڵک پۆل پۆل منداڵه‌کانیان ناونوس ده‌کردن، له ئیسفه‌هان، مه‌لایێک له مزگه‌وت ئاوای وه‌عز ئه‌دا:" موسولمانینه! بۆ وا بێده‌نگن؟ ئه‌م قوتابخانانه مناڵان بێ دین ئه‌کا. ئه‌وان فێری 'ئه‌سید بوریک' ئه‌که‌ن. ده‌زانن 'ئه‌سید بوریک' چییه؟ یانی 'ئاغا سه‌ید لێره بڕۆ' . ده‌زانن یانی چی؟ یانی ده‌یانهه‌وێ سادات و ئه‌ولادی پێغه‌مبه‌ر له‌ ئیسفه‌هان وه‌ده‌ر نێن.!!
وه‌بیرم دێ ساڵه‌کانی سه‌ره‌تایی شۆڕشی گه‌لانی ئێران، ئه‌یانوت : "کۆمۆ" یانی خوا و "نیست" یانی نییه . "کۆمۆنیست" یانی خوانییه!!!