KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


دو که‌س بۆ ترێ فرۆشتن ڕێیان ئه‌که‌وێته گوندێک. سه‌یر ئه‌که‌ن وا یه‌کێک له سه‌ربانێک هه‌ر دو ده‌ستی خستۆته بناگوێ و ده‌نگێکی لێوه دێت. یه‌کیان لای وا ئه‌بێ ئه‌م کابرایه "هه‌ی ترێ" ئه‌کا، زۆری پێ ناخۆش ئه‌بێ
ئه‌ڵێ :"وا ترێ له‌می گونده‌ی هه‌نه با بچین لۆ گوندێکی که".
ئه‌ویکه‌یان ئه‌ڵێ :" كوڕه، ماروێران نه‌بی ئه‌وه هه‌ی ترێ نی‌یه ، ئه‌وه بانگی ده‌رێ."
 ئه‌ڵێ :" بانگی چنه؟"
 ئه‌ڵێ :"کوڕه چما نزانی، بانگی حه‌مه‌دی ره‌سوان"
ئه‌ڵێ :" چما بانگی حه‌مه‌ده ره‌سوان چنه؟"
ئه‌ڵێ :" کوڕه چنه؟ یانی ده‌وه‌رنه نوێژان، ده‌وه‌رنه نوێژان!!"