KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


ده‌گێرنه‌وه‌: یه‌کێ له ئه‌ندامانی کۆمیته ناوه‌ندی ڕێکخراوه‌یێک، دوای سه‌ردانی ئوروپا، بۆ وه‌ڵات ده‌گه‌ڕێته‌وه و هاوڕێ و پێشمه‌رگه ده‌وره‌ی ئه‌ده‌ن. یه‌کێ لێی ئه‌پرسێ جیاوازی ئوروپا و کوردستان له چ دا ده‌بینی؟
ئه‌ویش ده‌ڵی : " جیاوازی له وه دایه لێره له ژوره‌وه سیگار ده‌کێشن و له ده‌رێ ده‌ست به ئاو ده‌گه‌یێنن به‌ڵام له ئوروپا له ژوره‌وه ده‌ست به ئاو ده‌گه‌یێنن و له ده‌رێ جگه‌ره ده‌کێشن"