له هه‌نده‌ران، بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی تازه هاتوون، کلاسی زمان داده‌نێن.
ده‌گێرنه‌وه له کلاسی زمان بۆ بیانیان له به‌شی ئینگلیسی زمانی کانادا،
کۆمه‌ڵیک کوردی پارچه‌کانی جۆراوجۆر و نه‌ته‌وه‌ی تری وه‌ک سۆمالی و چینی
لێ ده‌بن. مامۆستای زمان ده‌ڵی هه‌ر کام له ئێوه بلێن ناوتان چییه و
خه‌لکی کوێن. چه‌ند که‌سی پێشه‌وه کورد ده‌بن.هه‌ر یه‌که ده‌ڵێن:
I
am Hemin from Kurdistan part of Iran
(ئه‌من هێمنم له کوردستانی به‌شی ئێران)
I
am Rebware from Kurdistan part of Iraq
(ئه‌من ڕێبوارم له کوردستانی به‌شی ئێراق)
I
am Hewi from Kurdistan part of Turkey
(ئه‌من هێویم له کوردستانی به‌شی تورکیه)
که‌سی چواره‌م، سومالیایێک ده‌بێ و ئاوا ده‌ڵێ:
I
am Hasan from Kurdistan part of Somalia
(ئه‌من حه‌سه‌نم له کوردستانی به‌شی سۆمالی)!!!!
|