KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


سه‌رده‌شت و زۆر شاری بچوکیش تایبه‌تمه‌ندی ئاوایان هه‌یه : وه‌رزی پاییز و مه‌دره‌سه، هه‌مو دوکانێک ته‌نانه‌ت شیرینی فرۆشه‌کانیش کیف(جانتا)ی مه‌دره‌سه ده‌فرۆشن. ڕه‌مه‌زانان کیف و که‌وش فرۆشه‌که‌ش زولبیا و بامیه ده‌فرۆشن!!!
د
ه‌‌گێڕنه‌وه: کا عه‌به‌ی ڕه‌سوڵ پیرۆز دوای هاتنه‌وه، له ڕێی سه‌رده‌شت- نه‌ڵاس، مینی‌بوسێکی پێ بو و خه‌لکی سوار ده‌کرد.هاوین بو و کاعه‌به فۆته‌یێکی پێ بو عاره‌قه‌ی پێ ئیشک ده‌کرده‌وه‌و دوایی له سه‌ر "ده‌نده"ی داده‌نا.
یه‌کێ له موسافیره‌کان پرسی :" ئه‌وه بۆ ئه‌و فۆته‌یه له سه‌ر ئێره داده‌نێی؟"
ئه‌ویش وتی :" له ترسی ئێوه. ئه‌گه‌ر بێت و دو جار چاوتان لێ بێ چۆن ده‌نده ده‌گۆڕدرێ، زو مینی‌بوسێک ده‌کڕن و ئه‌م کاسبیه‌شم له ده‌ست ده‌ردێنن".