KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


معاویه بن مروان، رۆژێک له نێزیکه‌ی شاری شام گه‌یشته ئاشێک(ئاسیاب)، وڵاغێکی دی زه‌نگول له مل، له ده‌‌وری به‌رد ئاشه‌که‌ ده‌گه‌ڕێ. له ئاشه‌وانی پرسی :" ئه‌و زه‌نگوڵه چییه؟" وڵامی دایه‌وه :" ئه‌گه‌ر وڵاغه‌که ڕاوه‌ستا، ئاگادار ده‌بم و دیسان وه‌ڕێی ده‌خه‌مه‌وه." پرسی :" ئه‌گه‌ر راوه‌ستا به‌ڵام سه‌ری ڕاوه‌شاند چی ؟" وتی :" به‌ خۆشیه‌وه عه‌قلی وڵاغه‌که‌م به‌قه‌د ئه‌قلی ئه‌میر نییه."!!!