KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


وا بزانم مانگی 9 یا 10ی ساڵی 2004 بو. ڕۆژتی‌ڤی به‌رنامه‌یێکی له قسه‌خۆشێکی کوردی باکور بڵاو کرده‌وه.(به داخه‌وه نه‌مزانی ناوه‌که‌ی چ بو. نیشان به‌و نیشانه‌ی جوان حاجۆ و مه‌ممه‌د ئوزونیش له‌وێ بون.)
پیاوی قسه‌خۆش پرسی :" چه‌ند که‌س له‌و هۆڵه‌دا ڕۆژی یه‌کی مانگی یه‌کی ساڵی زایینی هاتۆته دنیا؟" چه‌ند که‌سێک ده‌ستیان هه‌ڵێنا. پرسی :" دڵنیان؟" وتیان به‌ڵێ. وتی :" ئه‌م ڕۆژی له دایک بونه ئی هیچ که‌س دروست نه‌بێ، بۆ کوردان دروسته. ده‌زانن چۆن؟
ئێوه له‌م تاریخه، نۆ مانگ و نۆ ڕۆژ که‌م بکه‌نه‌وه. ده‌بێته بیست و یه‌کی مانگی سێی زایینی، واته ڕۆژی نه‌ورۆز.
ئه‌مه ده‌ر ده‌خا دابی کوردی ته‌نیا ئاگر هه‌ڵکردن و جێژنه پیرۆزی نی‌یه!!!!
تێبینی: ببورن دره‌نگ ئه‌م بابه‌ته‌م وه‌بیر هاته‌وه.
ئینشاءالله بۆ نه‌ورۆزێکی تر!!!