KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


مه‌لا مه‌حمودی حاجی عه‌لی هه‌بو له سوله‌یمانی. جارێک پێش نوێژی ئه‌کا له نوێژی عیشادا، فاتحه ئه‌خوێنێ و پاشان ئه‌ڵێ " الم غلبت الترک". یه‌کێ له نوێژکه‌ره‌کان غه‌ڵه‌ته‌که‌ی ئه‌داته‌وه‌و ئه‌لێ " غلبت الروم".ئه‌ویش هه‌ر له ناو نوێژه‌که‌دا ئه‌ڵێ :" گوێ مه‌ده‌رێ هه‌مویان دوژمنمانن!". ئه‌مه ئه‌ڵێ و له‌سه‌ر نوێژه‌که‌ی خۆی ئه‌ڕوا!!!