KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


کاردینال دوبوا، وه‌زیری سه‌رده‌می لویی چوارده‌هه‌م پیاوێکی سه‌قیل و به‌ته‌ماع بو.ده‌وڵه‌مه‌ندێک سێ جار دیاری به نۆکه‌ره‌که‌یدا بۆ ناردبو به‌ڵام کاردینال ده‌ستخۆشانه‌ی نه‌دابویێ.ئاخر جار نۆکه‌ره‌که ده‌سته‌گوڵی نێردراوی به ناحه‌زی له پێش دانا و وتی:
"ئاغاکه‌م  ئه‌وه‌‌ی بۆ ناردویی".
کاردیناڵ وتی ڕاوه‌سته ، ده‌بێ فێرت که‌م چۆن دیاری پێشکه‌ش بکه‌ی. خۆی زۆر به حورمه‌ته‌وه خوار بۆوه، ده‌ستی چه‌پی له‌سه‌ر سینگی دانا و به‌ ده‌ستی ڕاستیشی ده‌سته‌گوڵه‌که‌ی بۆ لای نۆکه‌ر ڕاگرت و وتی :"ئاغاکه‌م ڕایسپاردووم له ئێوه‌ی خاوه‌ن شکۆ داوا بکه‌م به وه‌رگرتنی  ئه‌م دیارییه‌ بێ نرخه‌، گه‌وره‌مان که‌ن".
نۆکه‌ریش بێ ئه‌وه‌ی خۆی تێک بدا به ئه‌وپه‌ڕی سه‌ربلیندیه‌وه وتی :"  زۆر باشه. وه‌ری ده‌گرم." دوایی دراوێکی(پاره-پوڵ) له گیرفانی هێنایه ده‌ر و وتی : " با ئه‌وه‌ش دراوی توتن و په‌ڕی ئێوه بێ."