دۆستێک ده‌یگێڕاوه:
زستان بو، هه‌مو له دیوێک دانیشبوین. ڕه‌فیقێکم له شارێکی تره‌وه هاتبو بۆ
ماڵمان و خوشکی خێزانیشم به میوانی له وێ بو. قسه له هه‌ر لایێک ده‌کرا تا
ئه‌وه‌ی ڕه‌فیقه‌که‌م وتی :"به‌خوای بۆ نوستن بڕۆمه ئه‌ودیوی ده‌بمه
به‌سته‌نی(دۆندرمه)". وه‌ک شۆخیێکی دۆستانه به بن گوێیدا کوتم :"جا
هۆره‌یێکیشت تێ ده‌بڕم ببیه به‌سته‌نی کیم( ئه‌و دۆندرمانه‌ی چێوێکیان له
ناودایه)"
کاتی جێ ڕاخستن هات و مناڵه‌که‌م پرسی : " پورم له کوێ ده‌نوێ؟" به شۆخی
کوتم :" جا دیاره له دیوه‌که‌ی دی." له ناکاو ده‌ستی کرد به گرایان و به
ده‌م گریانه‌وه ئه‌یوت :"پورم بچێته ئه‌ودیوی ده‌بێته به‌سته‌نی کیم"!!!
|