KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


له بیره‌وه‌ریه‌کانی احتشام السلطنه سه‌باره‌ت به سه‌فه‌ری مظفرالدین شای قاجاربۆ ئاڵمان، شتی سه‌یر وه‌به‌رچاو ده‌که‌وێ. یه‌کێ له‌و بیره‌وه‌ریانه باسی نه‌خۆشی خزمه‌تکاری شایه. ده‌گێڕێته‌وه: " دوکتور فلاندری ئاڵمانی بانگ کرا، منیش بومه وه‌رگێر. شا وتی : `صدق الدوله خزمه‌تکار و جێی متمانه‌ی منه به‌ڵام له شوێنه تایبه‌تیه‌که‌ی توشی نه‌خۆشی بووه و پێویسته نه‌شته‌رگه‌ری بکرێ و له بێرلین بمێنێته‌وه. " دوایی باسی نه‌خۆشیه‌که‌ی بۆ دوکتور ده‌کرد و ده‌یگوت:" کاتێ پیاو ده‌ستی له‌و شوێنه‌ی خزمه‌تکار بهاوێ، چه‌ند سانتی سه‌ره‌وه‌تر و ...لوویێک (غودده‌یێک) دێته به‌رده‌ستته‌وه و ئه‌و لووه ده‌بێ بێته ده‌ر." احتشام ده‌ڵێ هه‌رچی به شا وتم ئه‌مانه بۆ وه‌رگێڕان نابێ و دوکتور خۆی ده‌زانێ ، فایده‌ی نه‌بو و شا به ئه‌ندازیارێکی وت بۆی وه‌رگێڕێ. دوکتور گوێێ ڕا ده‌گرت و وه‌کو ئێمه پێی سه‌یر بو شا چۆن ئاگای له‌و شوێنه‌ی خزمه‌تکاره‌که‌یه‌تی"!!!