کاک عوسمان دادکوش،
ساڵی 1965 له شاری سه‌رده‌شتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هاته دنیاوه. له ساڵی
1983، کاری هونه‌ری خۆی به ئامێری ئۆرگ یان کیبۆرد، ده‌ست پێ کرد.
ساڵی 1985 ڕوی له شاری سنه کرد و ده‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان بیژه‌ن کامکار،
هوشه‌نگ شگرف، بێهروز سه‌ڵواتی، فاتح مهڕدوخی و هونه‌رمه‌ندانی تر، کاری
کردووه.
پاش ماوه‌یه‌ک بۆ شاری ڕانیه‌ی باشوری کوردستان ڕۆیی و له‌وێش ده‌گه‌ڵ
هونه‌رمه‌ندان که‌ماڵ محه‌ممه‌د، زاهیر جه‌لال، مامۆستا ئازاد، مامۆستا
چه‌تۆ و کاک به‌کر له‌گزی کاری کردووه.
هه‌روه‌ها له کۆڕی هونه‌ری هونه‌ری حیزبی دێمۆکراتی کوردوستان ئێران، چه‌ند
سرودێک وه‌ک : "دایه من ناگه‌ڕێمه‌وه"، "شه‌هیدان"، "قاسملو"، "25ی
گه‌لاوێژ" به شێعر و موسیقا و ده‌نگی خۆی تۆمار کردوون و ئێستاش له
ڕادیۆکانی حیزبی دێمۆکرات و یه‌کیه‌تی نیشتمانی، که‌ڵکیان لێ وه‌رده‌گرن.
کاک عوسمان، به مه‌به‌ستی چونه هه‌نده‌ران، ماوه‌یه‌ک له ئۆردوگای ڕۆمادیه
مایه‌وه و دوای ڕاپه‌ڕینه شکۆداره‌که‌ی باشوری کوردستان، ویستی بۆ ڕانیه
بگه‌ڕێته‌وه و مه‌خابن له‌و کاته‌وه تاکو ئێستا بێسه‌ر و شوێنه.
له ڕێی ئه‌م ماڵپه‌ڕه تکا ده‌که‌یین هه‌ر که‌سێ زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و
هونه‌رمه‌نده هه‌یه، ئاگادارمان بکاته‌وه و بنه‌ماڵه و هاوسه‌ر و
مناڵه‌که‌ی له‌م چاوه‌ڕوانیه ڕزگار بکات.
به سپاسه‌وه تۆفیق
دادکوش برای هونه‌رمه‌ند عوسمان دادکوش
|