شنه‌ی خه‌یاڵ

 
شنه‌ی خه‌یاڵ یه‌که‌م ئه‌لبۆمی هونه‌رمه‌ندی لاو ئه‌سعه‌د ڕه‌زازی یه. له‌م کاره‌دا چه‌ند تایبه‌تمه‌ندی وه‌به‌ر چاو ده‌که‌وێ که‌ به پێویستی ده‌زانم باسیان بکرێ:
یه‌که‌م : هونه‌رمه‌ند شاره‌زایێکی باشی له موسیقا دا هه‌یه و خۆی ژه‌نیاری تار، سێ تار و تومه‌که و له‌م کاره‌دا   ئه‌رکی  ژه‌نیاری ئامێره‌کانی  تار، تارباس، ته‌مبور و تومه‌ک و ده‌هۆڵ و ده‌فی  له ئه‌ستۆ گرتووه.هه‌ر ئه‌مه بو به هۆکارێک سه‌ڕه‌ڕای ئاماده بونی ئه‌م ئه‌لبۆمه‌، له بڵاو کردنه‌وه‌ی خۆی بپارێزێ و تا ئه‌و ڕاده‌یه گۆڕانی به‌سه‌ردا بێنێ که که‌متر ڕه‌نگی موسیقای پێشوی  پێوه دیاره. 
دوهه‌م : هونه‌رمه‌ند به چه‌ند زاراوه‌ی سه‌ره‌کی کوردی ده‌خوێنی. سۆرانی یان کرمانجی ناوین، کرمانجی ژورو و هه‌ورامی.
سێهه‌م : که‌ڵک وه‌رگرتن له هۆنراوه‌ی به‌رز و پڕمانا.یه‌ک گۆرانی  ئه‌م ئه‌لبۆمه به هۆنراوه‌ی مه‌وله‌وی کورد و 5 گۆرانی به هونراوه‌کانی شاعیری گۆمه‌شین، ئه‌حمه‌د بازگر ڕازاوه‌ته‌وه.
چواره‌م : گرێدراوی موسیقا و ده‌نگ ده‌گه‌ڵ هۆنراوه ، بابه‌تێکی به‌هێز و به‌رچاوه
پێنجه‌م : خوێندنی گۆرانی جێژنی له دایک بون به زاراوه‌ی هه‌ورامی بۆ یه‌که‌م جار.( گۆرانی به‌فه‌ر بۆ)
شه‌شه‌م : که‌ڵک وه‌رگرتن له ئامێری چه‌نگ که ئامێرێکی مێژویی گه‌لی کورده و ئاسه‌واره‌کانی تاق وه‌ستان شایه‌دێکن بۆ ئه‌م بابه‌ته. هه‌روه‌ها به‌کار هێنانی چه‌پڵه وه‌ک ئامێرێک که ئه‌مڕۆکه‌ش له گۆرانی هه‌ورامی دا ڕۆڵێکی سه‌ره‌کی هه‌یه.
لێره ده‌توانن چه‌ند چرکه‌یێک له گۆرانییه‌کان گوێ بگرن:

1- یه‌زن
2- تۆ له ژینا
3- که‌نی
4- لێو گه‌ش
5- به‌فه‌ڕ بۆ
6- وه‌ره وه‌ره
7- به‌هار
8- خانمیلێ
9- کیژی ژه‌نیار
10- پارچه موسیقای سه‌یران

1- Yezin
2- To le jina
3- Keni
4- Lew ges
5- Befer bo
6- Were were
7- Behar
8- Xanmile
9- Kiji jenyar
10- Seyran

 

ئیمه‌یلی هونه‌رمه‌ند
esad_rezazi@hotmail.com:

 
 

 

 وت و وێژ : ده‌مه‌وێ خاوه‌نی ده‌نگی خۆم بم